دەسبەسەری و بانگهێشتی چەندین چالاکانی سیاسی و مەدەنی کوردستان

kmmk:

دوابەدوای دەسبەسەری دەکەس لە چالاکانی سیاسی پێوەندنی دار بە (حزب وحدت ملی) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تاقمێکی دیکە لە ئەندامانی پێشوو وهەنووکەی (حزب وحدت ملی) دانیشتووی شارەکانی کامێران وســـنە بۆ ناوەندی هەواڵگری ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارانە بانگهێشت و لێکۆڵینەوەی لەسەر کردن.

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،هەروەها سێ کەس لە هاوژینەکانی ئەم کەسانە کە پێشووتر دەسبەسەر کرابوون وبۆ خۆیشیان لە ئەندامانی پێشوو کۆمیتەی ژنانی ئەم پارتە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون ،بانگهێشتی ناوەندی هەواڵگری ئیتلاعاتی ئێران لە کامێران کراوان ولێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە.
ناهید کەمانگەر ( هاوژینی ڕاشد مونتەزری)، نەسرین نەقدی(هاوژینی حسێن کەمانگەر) و زارا یوسفی(هاوژینی فازڵ قۆیتاسی) لەلایەن ناوەندی هەواڵگری ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کامێران بانگهێشت و بۆ ماوەی چەندد کاتژمێر لێکۆڵینەوەیانلەسەر کراوە.

هەروەها تائێستە پێنج ئەندامی دیکەی پارتی یەکیەتی نەتەوەیی لە شارەکانی کامێران وســنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەڕێی تلەفونەوە بانگهێشت و لە پێوەندی لەگەڵ ناوەرۆکی کارگەکانی فێرکاری بەڕێوەچوو لەلایەن ئەو پارتەوە لکۆڵینەوە پرسیاریان لێکراوە.
لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو، کارگەگەلیفێرکاری جۆراوجۆر لەلایەن پارتی یەکیەتی نەتەوەیی لە نووسینگەکانی ئەم پارتە لەمەڕ پرسی ئابووری ،سیاسی، ژینگەپارێزی و مافی ژنان بەڕێوە چووە.

شیاوی باسە کە لەکاتی دەسبەسەرییەوە تا ئێستە تەنیافازڵ قۆیتاسی، هادی کەمانگەر، ڕەزا ئەسەدی وئمانج قوربان لەڕێی پێوەندییەکی تلەفونی کورت مەوداوە هەواڵی دەسبەسەری خۆیان یان داوە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە.
دەسبەسەرکراوانی دیکە هیچ چەشنە پێوەندییەکی تلەفوونی وچاوپێکەوتنێکیان لەگەڵ بنەمەڵەکەیان نەبووە.
جێگەی باسا کەلە نێوان ڕۆژانی ۱۱بۆ ۱۶ی مانگی ڕابردوو، دە چالاکی مەدەنی وسیاسی کورد لە شارەکانێ کامێران وسنە دەسبەسەر کران.زۆرینەی ئەم کەسانە چالاکی ژینگەپارێز ،تاقمێکیان لە ئەندامانی هەنووکە وپێشووی پارتی یەکیەتی نەتەوەیی و دوو کەسی دیکە هاوڵاتی و چالاکی سیاسین.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان