دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی لە شارەکانی کرماشان و ورمێ

KMMK

شەممە ۲۹ بەفرانبار ۱۳۹۷ هەتاوی ، هاووڵاتییەک بەناوی یاسر موحیبی ۳٨ساڵ تەمەن کوڕی غوڵام‌موحسین و خەڵکی بیلوار ی سەر به ناوچەی کرماشان لە لایان هێزەکانی ئیتلاعات دەسبەسەرکراو بۆ شوێنێکی نادیارگوازرایەوە.

ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری دەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی کوردی دژ بە کۆماری ئیسلامی دەسبەسەرکراوە.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو هەروەها ساڵی ۱۳۹۶ بە هۆی پشتگری کردن لە بەهایێکان لە دانیشتنێکی (کولتوری _ قوتابی ) بانگهێشتنی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە کرماشان کرابوو .

هەروەها پێنج شەممە ۲۷ بەفرانبار ۱۳۹۷ هەتاوی هاوڵاتییەکی تر بە ناوی قادر زێنێ ۲۹ ساڵ تەمەن کوڕی سەیفەددین خەڵکی شارۆچکەی ئەلواج ی ورمێ بە تۆمەتی هاوکاری دەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی کوردی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایان هێزە ئیتلاعاتێکانەوە دەبەسەر کراوە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان

@kmmkkurdistan