بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە پیرانشار


KMMK

شەممە ۲۹ بەفرانباری ۱۳۹۷ هەتاوی لە سنووری کانی خودا ی پیرانشار دەستەیەک لە کۆڵبەران کەوتنە بەر هێرشی راوستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و کۆڵبەرێک بە گرانی بریندار بوو.

شەممە۲۹ بەفرانبار لە سەر سنووری کانی خودا لە پیرانشار جارێکی تر دەستەیەک لە کۆڵبەران ڕووبەڕووی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بوونەوەو لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی عوومەر فەقێ خەڵکی مهاباد بە گرانی بریندار بوو.
ناوبراو بۆ چارەسەری پزشکی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی مهاباد.

بە پێی ئاماری ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۹ زایینی تا ئێستا ۲۰ کۆڵبەر بریندار کراون و ٨ کۆڵبەریش کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

@kmmkkurdistan