سەقـــز، بانگهێشت و ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ مامۆستایان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە


KMMK :

ڕۆژی شەممە ۲۹ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی۶ کەس لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی شاری سەقز بەناوەکانی تاهیر قادرزادە ، سلێمان عەبدی، سەیدعەلی حسێنی، ئەحمەدمقادری، حەمید یەزدانی وخالید عەبدوڵڵاهی بانگهێشتی ناوەندی ئەمنی ئەماکن کران.

بەگوێرەی هەواڵەکە پاش جێبەجێ کردنی مانگرتنی گشتی ڕۆژانی ۲۲ و۲۳ی ڕەزبەر، لەشارەکانی تاران، قەزوین، بجنوورد، سەقز، مەریوان، کرماشان و ئەلیگودەرز، لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت کران، لە شاری سەقز ۶ مامۆستا بانگهێشتی ناوەندی ئەمنی ئەماکن کران و لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە.

شیاوی باسە کەمپەینەکە پێشووتر باسی لە بانگهێشت ولێکۆڵینەوە لەسەر سەید عەلی حسێنی و سلێمان عەبدی کردبوو.کە چەندد کاتژمێرێک دواتر ئازاد کرابوون و هۆکاری بانگهێشتەکەیان لەمەڕ بەشداری لە مانگرتنی مامۆستایان بووە.
هەروەها محەممەد ساڵح شوکری مامۆستای شاری سەقـــــز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو ،پاش تێپەڕینی دە ڕۆژ بەسەریدا هیچ هی زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو بەدەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan