ڕاگواستنی دوو هاوڵاتی دەسبەسەرکراوی مەریوانی لە گرتووخانەوە بۆ زیندان

kmmk

ڕێکەوتی ۲۶ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی دوو هاوڵاتی کوردی خەڵکی گوندی نێ ی سەربە مەریوان بەناوەکانی حەمید پەراوازە ۲۸ساڵ تەمەن ومحەممەد پەروازە ۲۱ ساڵ تەمەن پاش تێپەڕاندنی قۆناغی لێکۆڵینەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە ڕاگوێزران بۆ زیندانی مەریوان.

بەگوێرەی هەواڵەکە کە ناوەندی دێموکڕاسی ومافی مرۆڤی کوردستان پشتڕاستی کردۆتەوە، ئەم دوو هاوڵاتییە بەتۆمەتی هاریکاری یەکێک لە پارتە کوردییەکان ڕێکەوتی ۲۶ و ۲۷ی ڕەزبەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون.
شیاوی باسە جگە لەم دوو هاوڵاتییە، هاوڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی نێ بەناوی سەلمان ئەفرا ۲۲ساڵ تەمەن کە ئەویش ڕێکەوتی ۲۷ی ڕەزبەر دەستبەسەر کرابوو هێشتا چارەنووسی ناڕوونە و لەژێر لێکۆڵینەوە و ئەشکەنجەدایە و هەمان تۆمەت دراوەتە پاڵی ناوبراویش.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan