خۆکوژی گەنجێکی کورد لە شاری ســنە

kmmk:

گەنجێکی کوردی خەڵکی شاری ســنە بەناوی مازیار ئەلیاسی کوڕی عەلی لەم حەوتوویەدا لەماڵەکەی خۆی دەستی دایە خۆکوژی و لەڕێی خۆهەڵواسینەوە کوتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی هەواڵەکە کە کۆڵبەر نیووز پشتڕاستی کردۆتەوە هۆکاری خۆکوژی ئەم گەنجە کوردە هەژاری و بێکاری بووە.

شیاوی باسە کە هەژاری وبێکاری وای کردووە کە زۆرینەی گەنجان وژنان وکچانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان جگە لە خۆکوژ و هەڵکوانە سەر گیان وژیانی خۆیان ڕێگەچارەیەکی دیکە شک نابەن و هەڵاواردن وبرسی کردنی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشێوازی سیستەمانە لەلایەن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕەچاو دەکرێ.

بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە لە ڕۆژهڵاتی کوردستان تا ئێستە ۶ کەس دەستیان داوەتە خۆکوژی وکۆتایان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan