سەقز/گواستنەوەی هاوڵاتییەک بۆ زیندانی ناوەندی

kmmk:

پێنج شەممە ۲۷ بەفرانباری ۱۳۹۷ هەتاوی هاوڵاتیەک بەناوی عەتا رەحمانزادە خەڵکی ئاوایی مەزرە ی سەر بە شاری سەقز دوای بەسەرداسەپاندنی حوکمی دوایی لە لایەن دادگا گوازتراوە بۆ زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی لە سەقز.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو لە مانگی گوڵان‌ی ئەمساڵ دا بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە نیزامی کۆماری ئیسلامی بە یەک ساڵ زیندان مەحکوم کرابوو کە دوای سکاڵا دەرکردن لە سەر ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ سێ مانگ کەم کرایەوە.

شیاوی باسە کە ناوبراو لە ڕەزبەر‌ ی ساڵی پێشوو ، دوای بەشداری کردن لەو کۆبوونەوانەی بۆ پشتگری لە پڕۆسەی سەربەخۆی کوردستان ( لە باشور) ئەنجام دەدرا ، لە لایان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەرکرا و دوای یەک مانگ لە زیندان مانەوە بە بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان