دەست‌بەسەر کردنەوی بەندنکراوێکی سیاسی کورد

kmmk:
یەک شەممە ۲۳ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی ، بەندکراوی سیاسی کورد ئیرەج موحەمەدی خەڵکی شاری پیرانشار پاش بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری میاندواو دەست‌بەسەر کراوە و پاش چەندین کاتژمێر لێپرسینەوە دەبرێتە ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ.

تا ئەم کاتە هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەست بەسەر کردنی ناوبراو لەبەردەست نییە.

جێگای ئاماژەیە کە ئیرەج موحەمەدی لە مانگی گوڵانی ساڵی ۸۶ هاوکات لەگەڵ ئەحمەد پولاد خانی و ئەمین ئاگوشی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە پارتە کوردستانیەکان دەست بەسەر کراوە و لە ئاکامدا لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ۹۱ هەر یەکە و ۱۰ساڵ سزای بەندکردن و دور خستنەوە بۆ بەندیخانەی شاری هەمەدان بەسەردا دەسەپێت و پاشان لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لە بەندیخانە ئازاد دەکرێن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان