ئەشکەنجەی پارێزەر ی زیندانی کراو لە زیندانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ


kmmk

مەسعود شەمس نژاد پارێزەری کورد ، خەڵکی ورمێ کە ڕۆژی سێشەممە ۱٨ی بەفرانبار ۱۳۹۷ هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و لە شاری ورمێ دەسبەسەر کرا بوو ، لە زیندان خراوەتەژێر ئەشکەنجە و ئازاری ڕایەدارانی ئیتلاعات .

بە پێی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، مەسعود شەمس نژاد گوێزراوەتەوە بۆ زیندانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شەقامی( دانشکدە) لە ورمێ و لە وێدا ئەشکنجە کراوە و سەرەڕای بەدواداچوونی زۆر لە لایەن بنەماڵەکەی هیچ وڵامێکیان پێنەداونەوە و سەڕەڕای ئەوش هەڕەشەیان لێ کردوون کە خەبەری گیرانی مەسعود شەمس‌نژاد نابێ لای کەس بدرکێنن.

جێگای ئاماژەیە، کە مەسعود شەمس‌نژاد پارێزەری زۆرێک لە گیراوە سیاسیەکان وەک زیندانی ئێعدام کراوی کورد حەبیبووڵڵا گوڵپەریپور لە ئەستۆ گرتبوو .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan