کۆبونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایانی کرماشان

kmmk:
پێنج شەممە ۲۰ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە مامۆستایانی کرماشان بە هۆی ناڕەزایەتی دژ بە وەرنەگرتن و دواکەوتنی موچە دەستیان دایە کۆبونەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، مامۆستایانی کرماشان پتر لە دوو مانگە موچەیان وەر نەگرتووە و سەرەڕای بەدواداچونی چڕ لەلایەن بەرپرسانەوە وڵامی داواکاریە رەواکانیان نەدراوەتەوە و هەر بۆیە مامۆستایانی کرماشان لەبەردەم بینای ئیدارەی پەروەردەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری کرماشان دەستیان دایە کۆبونەوەی ناڕەزایەتی.

جێگای ئاماژەیە کە: سەرەڕای هەڵئاوسانی ئابوری سەرسوڕهێنەری میلیۆنی و بەتایبەت بەڕێوەچونی سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە پەرەپێدانی هەژاری و بێکاری، هەواڵ دەدات کۆماڵەگا ملکەجی داواکاریە سیاسیەکانی خۆی بکات، ئەمە لەکاتێکدایە کە توانا و هێزی کڕینی کۆمەڵگا لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە زۆری دابەزیوە و موچەخۆران و کرێکاران وەک چینێکی کاریگەر، زۆرترین خەساریان لێ کەوتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان