kmmk
لە باکوری کورستان بە مەبەستی وە دەنگ هاتنی ڕێکخراوی cpt(ڕێکخراوی بەرگری لە ئەشکەنجە زیندانیانی سیاسی لە ئوروپا ) لە مەڕ گۆشەگیری و بێ ئاگایی لە دۆخی ژیانی عەبدوڵا ئوجەلان ڕێبەڕی زیندانی کراوی کورد لە دورگەی ئیمرالی وڵاتی تورکیە ، کۆمەڵێک لە زیندانیانی سیاسی کورد لە وڵاتی تورکیە و ئەندام پاڕلەمانانی کورد سەر بە HDP دەستیان داوەتە مانگرتن .
KHRN لە ڕاپۆتێکدا تیشکی خستۆتە سەر مانگرتنی کۆمەڵێک لە زیندانیانی سیاسی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی پشتگیری مانگرتنەکانی باکوری کوردستان
.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە زیندانیانی سیاسی کورد لە شارەکانی خۆی ، ورمێ ، کاشمەر و تەورێز بە بڵاوکرنەوەی ڕاگەیەندراوێک بە شێوەی کاتی و یەک ڕۆژە و بۆ وێناکردن و هاوسۆزی زیندانیانی باکوری کوردستان دەستیان داوەتە مانگرتنی یەک ڕوژە .
ناوی زیندانیانی مانگرتوی ڕوژهەڵاتی کوردستان بەم شێوەیە هاتوە
زیندانی ورمێ
مستەفا سەبزی ، حەسەن حەسەنزادە ، کەماڵ حەسەن ڕەمەزان ، کامەران جەعفەری، بەشیر پیرماوانە ، ئەحمەد تەمویی ، ئیبراهیم عیساپور ، کامەران دەروێشی ، ڕەحیم مەحمودی ، موحەمەد خالید زادە، تورج ئیسماعیلی ، عەلی یەگانە ،حەمید ڕەحیمی
زیندانی خۆی
زەینەب جەلالیان
زیندانی تەورێز :
عەلی ئەحمەد سلێمان ، یوسف کاکە مەمی
زیندانی کاشمەر
شاکـــــر باقی
ئەم زیندانیانە لە بڵاوکراوەکەیاندا ڕوژی ۱٥ی بەفرانبار (ڕۆژی شەممە ) یان وەک ڕۆژی پاڵپشتی و هاودەنگی بۆ زیندانیانی باکوری کوردستان ڕاگەیاندوە ئەمە لە باردۆخێکدایە کە لەم ڕۆژەدا لەیلا گۆڤەن ژنە کوردی پاڕلەمانتاری سەر بە لیستی HDP لە پاڕلەمانی تورکیا لە پەنجاو هەشتەمین ٥٨ ڕۆژی مانگرتنی خۆێیدایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan