ئاگربەربوەتە “کبیرکوە”لەپارێزگای ئیلام و  نزیک بەحەوتویکەهێشتا هەربڵێسەی دێت

 

بەپێی ڕاپۆرتێک کەبەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ڕۆژی دوشەمە ۲ی جۆزەردان کوێستانی کبیرکوە لەپارێزگای ئیلام گڕی گرتوە وتائێستا هێزەکانی ئاگرکوژێنەوەی ئیلام هەڵوێستێکیان بۆکوژاندنەوەی ئاگرەکەنەداوە.

هەرلەم ڕاپۆرتەداهاتوە کەهەرچەن چالاکانی ژینگەپارێزی وخەڵکی گوندەکانی دەوروبەر چەن جار پەیوەندیان بەناوەندی ئاگرکوژێنەوە کانەوەکردوە وخوازیاری هەڵوێستی کوتوپڕن بۆکوژانەوەی گڕی بەربو لە  کبیر کوە،بەڵام تائێستا هیچ هێزێکی ئاگرکوژێنەوە لەودەڤەرەبونی نییەوشیمانەدەکرێت بڵێسەی ئاگرەکەناوچەکانی تریش بگرێتەوەو بگاتە ئابدانان.

هەروەهاهاتوە خەڵکی ناوچەکەو ژینگەپارێزان بەهۆی کەمی کەرەستەی پێویستەوە تاوەکو ئێستا دوای نزیک بەحەوتوێک توانای کوژانەوەی ئاگرەکەیان نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان