KMMK:
سێ شەممە ۴ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی لەسێ ڕای نەمەکی هێزەکانی سد معبر”ی ناوچەی دووی شاری سنە لەگەڵ دەسفرۆشانی میووە فرۆشی سێ ڕیانی نەمەکی تێهەڵچوون هاتە ئاراوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە لەم ڕووداوەدا دەست فرۆشان بەرنگاریان بوونەوە و هەربۆیە هێزەکانی کلانتەری ۱۳ هاتن بەهانای هێزەکانی سد مەعبەرەوە ویەکێک لە دەستفرۆشانیان دەستبەسەر کرد ولەخۆیان بردوویانە بۆ کەلانتەری وتائێستە هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو نەزانراوە.
شیاوی کوتنە هەژاری وبێکاری ونەبوونی هەلی کار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وای کردووە کە کۆمەڵێک خەڵکی هەژار و بێکار دەست فرۆشی بکەن و بەفرۆشتنی میووە و وردەواڵە ژیانی ڕۆژانەی خۆیان وبنەماڵەکەیان دابین بکەن ،بەوحاڵەشەوە بەردەوام دەکەونە بەر هێرش ولێدان وپەلاماری هێزەکانی سەر بە حکوومەت و دەست دەگیریەت بەسەر کەلووپەلەکەیاندا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان