قوروە/ هاووڵاتێک دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا

kmmk

چوارشەممە ۲٨ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ هەتاوی، سابیر نادری خەڵکی شاری قوروە دەسبەسەر و بۆ تێپەڕکردنی ۴ ساڵ زیندان کە بەسەری دا سەپا بوو، ڕەوانەی زیندانی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە کرا.

جێگای سەرنجە، سابیر نادری نوسەر و بەڕێوەبەری شەریکەی خزمەتگۆزاری کۆمپیتەر (شهیر نرم افزار پویا)، لە گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی و هەر وەها ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردستانیەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی، لە لقی یەکی دادگای ئینقلاب لە سنە، تۆمەتبار کرا و سەزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو، کە دواتر لە دادگای پێداچوونەوە بۆ چوار ساڵ کەم کرایەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان