بریندار بونی دوو کۆڵبەر لە شنۆ و سەردەشت

kmmk:
شەممە ۱ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی، گروپێک لە کۆڵبەران لە سنوری سەردەشت دەکەونە بۆسەی هێزە سنورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو ناوچەیە و لە ئاکامی تەقەی ئەم هێزە کۆڵبەرێک بەناوی عەلی مام وەیسی بریندار کراوە و ناوبراو گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری ورمێ و ئێستە لەژێر چاوەدێری پزشکیدایە.

هەروەها لە سەر سنوری شنۆ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو سنورە کۆڵبەرێکی کورد دەکەنە ئامانج و بەو هۆی تەقەی راستەوخۆی ئەم هێزە، رەحمان مامەند کوڵبەری کورد بەخەستی برندار دەبێت.

بەپێی راپۆرتی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۸ی زانییەوە هەتا ئێستە ۶۴ کۆڵبەر گیانیان لەدەست داوە و ۱۰۱ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون و بە کۆی گشتی ۱۶۵ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هۆکارگەلی تر خەساریان بەرکەوتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan