ورمێ /کامیاران سێ هاوڵاتی دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کران

kmmk:

کامیاران/ سێ شەممە ۲۷سەرماوەزی ۱۳۹۷هەتاوی چالاکوانی سیاسی، کرێکاری ئارام محەممەدی خەڵکی شاری کامیاران لە لایان هێزەکانی ئەمنی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا.

ئەم چالاکوانە پێشتر لە لایان لقی چواری دادگای پێداچونەوەی پارێزگای سنە ۳مانگ زیندان (بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی) و هەروەها لە ساڵی ۱۳۹۵ هەتاوی لە لایان لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی لە شاری سنە ۴ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەر داسەپا بوو.  تاوانی ئەم چالاکوانە بەشداربوون لە چالاکییەکانی رۆژی جیهانی کرێکار بووە.

ورمێ/یەک شەممە ۲۵ سەرماوەزی ۱۳۹۷هەتاوی مەتین خالیدی کە بە تۆمەتی بەشدار بوون لە ناڕەزایەتێکانی ساڵی ۹٦ هەتاوی لە ئێران جەزای یەک ساڵ زیندانی بەسەر داسەپێندرابوو ، دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا.شیاوی باسە،مەتین خالیدی پێشتر بە بارمتە ئازاد کرا بوو.

کامیاران/چوار شەممە ۲٨ سەرماوەزی ۱۳۹۷ هەتاوی چالاکوانی کرێکاری شاهۆ سادقی پاش چوون بۆ دادگا دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرائەم چالاکوانە بە هۆی بەشداری لە چالاکێکانی رۆژی جیهانی کرێکار بە ۹۱ رۆژ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری جەزا درابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان