کۆڵبەرێکی دیکه لە سەردەشت بریندار کرا

kmmk:

 چوارشەممە ۲۸ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بەناوی ڕەحمان شوانە خەڵکی گوندی دۆڵەتوو سەربە شاری سەردەشت بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ و دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە گرووپێک لە کۆڵبەران ئەم کۆڵبەرە فیشەکی بەردەکەوێ وبریندار دەبێ.

بەگوێرەی هەواڵەکە کە کۆڵبەر نیووز پشتڕاستی کردۆتەوە فیشەک بەر ڕانی ناوبراو کەوتووە و ئێستە لە ژێرچاەسەری پزیشکدایە.

بەپێی ناوەندی ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەسەرەتای ساڵی ۲۰۱۸ی زاینییەوە تائێستە ۶٤ کۆڵبەر گیانیان لە دەست داوە و۹۸ کۆڵبەریش بریندار بوون کە سەرجە ۱۶۲ کۆڵبەر کەوتونەتە بەر پەلاماری هێزە سەرکوتکارەکانر کۆماری ئیسلامی ئێران و کوژراون یان خەساریان پێگەیووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کردستان