کاول کردنی بەربڵاوی گوندەکانی باشووری کوردستان

kmmk:

چەنددین دەیەیە کە گوندەکانی باشووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بە بیانووی هەبوونی پارتی کرێکارانی کوردستان لەم ناوچانە کەوتۆتە بەر هێرش وپەلامار وبەهۆی ئەم هێرشانەوە مردن و کوچبەری و خەساری زۆری ماددی بۆ گوندنشینان لێکەوتۆتەوە وەکوو هەموو دەم دەوڵەتی دەسەڵاتداری عێراق و هەرێمی باشووری کوردستان بەرانبەر بەم هێرشانە هەڵوێستێکیان نەنواندووە،بەڵام لەلایەکی دیکەوە ئەم هێرشانە لەلایەن ڕۆژنامەی ئیندیپێندێتی بریتانی لە ڕاپۆرتێکی بڵاوکراوەدە مەحکووم کرا.ئەم ڕۆژنامەیە جەختی کردۆتەوە کە : دەوڵەتانی ڕۆژئاوایی بەهۆی بەرژەوەندی خۆیان لە فرۆشتنی چەک وتفاقی چەکداری لەبەرانبەر کاولکاری بەربڵاوی گوندەکانی باشووری کوردستان بێدەنگیان هەڵبژاردووە.ئەم ڕۆژنامەیە نووسی : بەپێی ڕاپۆرتی ڕێخراوەکانی مافی مرۆڤی، تاساڵی 2003 ،نێزیک بە 4000 گوند لە باکووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کاول کرا.بەهۆی گرنگی پێنەدان بە کاولکاری هەزاران گوند لەلایەن تورکیاوە لە دەیەی 1990 ،ئەم وڵاتە دەزانێ بەپێی ئەم پرسە، دەتوانێ بەبێ ترسی لێپرسینەە،درێژە بە کاولکارییەکانی بدات.ئیندیپێندێت هۆکاری ڕانەوەستانی هەوڵە هێرشبەرییەکانی تورکیا دژبە کوردەکان لە تورکیا، سوریا وعێراق دەگەڕێتەوە بۆ بایەخ پێنەدان کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەم پرسە و لەو بڕوایەدایە ئەم بابەتە بووە بەهۆی ئەوەی تورکیا بەمافی خۆی بزانێ کوردانی مەدەنی وبێ چەک لەناو ببات وگوندەکانیش بەبێ هەبوونی ترسی لێپرسینەوە کاول بکات.کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان