kmmk:
بەپێی ئەو هەواڵانەی بەدەستمان گەیشتوون ، ڕێکەوتی ۱۳۹۷/۹/۲۵ی هەتاوی کاسبکارێکی کورد بەناوی ڕەحمان ڕەسوڵی وخەڵکی شاری مەهاباد،بەهۆی ڕاوەدونانی ماشێنەکەی لەلایەن کەسانی سەربە حکوومەتی ئێرانەوە،وەرگەڕاوە و هەر لەوێدا گیانی لە دەست دەدات.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆڕتە ولە ڕێکەوتی ۱۳۹۷/۹/۲۵ی هەتاوی ،گرووپێک کۆڵبەر لەسنووری پیرانشار دەکرێنە ئامانج ودەسرێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و لەئاکامدا کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی نادر نەبی زادە خەڵکی گوندی زێوەی پیرانشاربریندار بووە.
بەگوێرەی ئەم سەرکاوانە، دۆخی ناوبراوناجێگرە وگوازراوەتەوە بۆ ناوەندی دەرمانی پیرانشار.
شیاوی باسە کەڕاوەدونان وکوشتنی کاسبکارانی کورد لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە درێژەی هەیە ووەک بڵێی کوشتن وبریندارکردنی کاسبکاران بووە بە ئەرکێکی ڕۆژانە بۆ ئەم هێزانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان