هەزار و۶۰۰ کیمیایی لێدراوی سەردەشت، لەگەڵ کەمبوونی پێداویستی پزیشکی ڕووبەڕوون

kmmk:

بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوانەی بە ئەنجام گەیشتوون، لەهەمبەر دۆخی ئاستەمی جەستەیی وتەنانەت دەروونی خەساربەرکەوتوان کیمیایی سەردەشت، تائێستە یەک هەزار وشەشسەد کیمیایی کراوی سەردەشت ئاشکرا کراون کە زۆرینەیان لەگەڵ کێشەی ڕیخۆڵە،پێست وچاو ڕووبەڕوون.

بەپێی ڕاگەیاندنەکانی دەبیری ئەنجوومەنی بەرگری لە خەسار پێگەیوانی کیمیایی عەبدولڕەحیم کەریمی، لەسەر ئەوەی کە ئەنجوومەن یان دامەزراوەیەک بۆ ناسینی قوربانیانی کیمیایی شەڕی ئێران وعێراق دەسپێشخەرییەکیان بەئەنجام نەگەیاندووە، کوتی:

٥٠٪ لەنێزیک بە هەشت هەزار و بیست وچوار کیمیایی بەرکەوتووی سەردەشت، ژنان و منداڵانن کەئازارێکی زۆریان بەردەکەوێ .

ناوبراو هەروەها جەختی کردەوە لەوەی کە هەنووکە ۳۱ساڵ لە بۆردمانی کیمیایی سەردەشت تێپەڕیووە، بەڵام هەندێک لەم کەسانە هێشتا نەناسراوە و ئاشکرایە کەسێک کە سی ساڵ نەخۆش بێت، بێ گومان کێشەی عەسەب و دەروونیش دەبێت بە نەخۆشی سەرەکی.

شیاوی کوتنە کە دۆخی خەسار پێگەیوانی کیمیایی سەردەشت، بریتییە لە کەمبوونی تەواوی دەرمان و کەرەستەی پزیشکی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان