نوسینگەی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی شارستانی دیواندەرە داخرا

KMMK

ڕۆژی ٢٥ی سەرماوەزی ١٣٩٧ ی هەتاوی ،کاناڵی تلگرامی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی چلچەمە کە کار و چالاکییەکانی لە ناوچەکانی دیواندەرە بوە و بەناوی چلچەمەوە ناسراو بوو ، لە هەواڵێکی کورتدا بڵاوی کردۆتەوە کە نوسینگەی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی چلچەمە داخراوە .
دیارە دەیان ڕێخراوی ناحکومی و خەڵکی بەبێ هیچ موچە و پاداشێک ساڵانە خەریکی پەروەردەکردنی خەڵک بۆ خۆش ویستنی ژینگە و پاراستنی ژینگە و دار چاندن و دەیان چالاکی تری مەدەنیانەیان لە ئەستۆ گرتوە ، بەڵام ئەوە ناوەندە حکومی و بەناو ئەمنیەیەکانن ژینگەێیکی سەوز و شارێکی پاک و خاوێن بە دژی بەرژەدیەکانی خۆیان دەزانن .
ئەنجومەنی ژینگە پارێزی وڵات لە شاری بۆکانیش چەند ڕۆژ پێش داخراوە .

لە کوێی ئەم گەردونەدا پاراستنی ژینگە و دارستانەکان دەبێت وەک تاوان چاوی لێبکرێت جگە لە نیزامی موقەدسی کۆماری ئیسلامی؟
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داخستنی و ڕێگە گرتن لە چالاکی ناوەندە مەدەنیەکان و ژینگەپارێزان لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتی و دام و دەسگا ئیتلاعاتیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ، بە دەسدرێژی بە کەرامەتی ژینگەی پاک و خاوێنی کوردستان و پێشێل کردنی ئاشکرا و نا سەردەمی و نایاسایی سەردەمیانەی حکومەتی کۆماری ئیسلامی دەزانێت و خوازیارە ڕای گشتی و مێدیاکانی جیهانی و ناوخۆییەکان گرینگی پێبدەن و هاوارێک بن بۆ ژینگەی خنکێندرا و و سوتێندرا و بە تاڵان براوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان