kmmk: ئەمڕۆ دووشەممە ۱۹ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی، بەندکراوێک تاوانبار بە تاوانی مادە هۆشبەرەکان لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ لەسێدارە درا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: ناسناوی ئەم بەندکراوە یونس عەزیزی ۴۵ ساڵان، خەڵکی شاری نەغەدە لە رۆژهەڵاتی کوردستانە. ناوبراو ۲ ساڵ پێش بە تاوانی هەڵگرتنی مادە هۆشبەرەکان دەست بەسەر کراو و پاشان سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
بە پێی راپۆرتی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەسەرەتای ساڵی۲۰۱۸ی زایینەوە تا ئێستە ۶۲ شارۆمەندی کورد لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سێدارە دراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان