بریندار کردنی کۆڵبەرێکی دیکە لە ورمێ

kmmk: چوار شەممە ۱۴ سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کورد بەناوی ” عومەر نەبی زادە” بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە سەربازیەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ بریندار بووە.

بە پێی هەواڵەکە، ناوبراو خەڵکی ناوچەی مەرگۆیە و لە بەرزایەکانی سنوری داڵامپەڕی ورمێ کەوتوەتە بۆسەی هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو ناوچەیەدا و لە بەشی پشتی لەشیەوە بریندار کراوە و پاشان گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شاری ورمێ و لە ژێر چاوەدێری پزشکیدایە.

بە پێی راپۆرتی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۸ی زاینیەوە تائێستە بە دەستی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ۹٦ کۆڵبەر بریندار بوون و ۵٧ی دیکەش کوژراون و سەرجەم ۱۵٣ کۆڵبەر بریندار یا خود بەدەستی ئەم هێزانە کوژراون.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: