بەرگری کردن لە بەشداری کردنی منداڵێکی بیجاری لە پێنجەمین مێهرەجانی “نوا همایون خرم”

kmmk:
گۆڵسا فازلی نیا تەمەن ۷ ساڵ ژەنیاری سەرکەوتووی شاری بیجار کە توانیبووی بگاتە پلەی بەشدار بوون لە پێنجەمین مێهرەجانی “نوا همایون خرم” لە لایەن دەنگ و رەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگای سنە، لە بەشدار بوون بێبەری کرا.
دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران هۆی ئەو کارەی خۆی دەگەڕێنێتەوە بۆ دانانی شوێنەواری خراپ لە سەر منداڵان و وەها منداڵانێکی سەرکەوتوو لە بواری هونەری بە مەترسیەک بۆ کۆمەڵگا دەزانێ و لە سەر ئەو باوەڕەیە ڕەچاوکردنی لە لایان منداڵانی تری لێدەکەوێتەوە.

وەها ئاکارێکی کۆماری ئیسلامی لە کاتێک دایە کە بە ڕۆژانە گوێ بیسی هەواڵی دەست درێژی کاربەدەستان و بەڕێوەبەرانی ئەم حکومەتەین بۆ سەر منداڵان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان