kmmk: ئیمڕۆ ۱۱ سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۷ هەتاوی، ۲ دانیشتووی شاری بانە لە مەزرایەک ی نزیک گوندی هەنگەژاڵ ی سەربە شاری بانە بە ناوی “کامیار عەبدووڵڵاهی” تەمەن ۳۰ ساڵ و “سەفەر رەحمانی” تەمەن ۳۵ ساڵ بەهۆی تەقینەوی مینەوە قاچیان بریندار بوو.
بە پێی ڕاپۆرتەکانی ناوندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەسەرتای ساڵی ۲۰۱٨ زایینی تا ئێستە، دە هاووڵاتی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین گیانیان لە دەست داوە و ۳٥ هاووڵاتیی بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان