بارودۆخی نەشیاو و بێبەری بون لە چارەسەری پزیشکی ناسر فەهیمی بەندکراوی سیاسی کورد

kmmk: ناسر فهیمی بەندکراوی سیاسی کورد کە ۱۰ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە، سەرەڕای توشبونی ناوبراو بە نەخۆشی دڵەوە تا ئێستە بێبەشە لە چارەسەری پزیشکی  لە بەندیخانەی ئەوین دا.

ناسر فەهیمی، بەندکراوی سیاسی کورد کە لەساڵی ۱۳۸۹ وە لە بەندیخانەدایە، توشی نەخۆشی دڵ بوە و بە پێی بڕیاری پزیشک دەبێت ناوبراو بخرێتە ژێر چاوەدێری پزیشکی پسپۆڕ لە دەرەوەی بەندیخانە، بەو حاڵەشەوە بەرپرسانی بەندیخانە پێشیان بە هەناردەکردی ناوبراو بۆ پشوی دەرمانی گرتووە.

ناسر فەهیمی بە تۆمەتگەلی وەک بڵاوکردنەوەی ناڕاست، هەوڵ دژ بە ئەمنیەتی نەتەوەیی، تێکدانی بیرۆکەی گشتی، هەڕەشەی بەرپرسانی دادوەری و بێحورمەتی کردن بە خامنەیی, لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری تارانەوە دەست بەسەر کراوە و پاشان ۱۰ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

جێگای ئاماژەیە کە، ئەم بەندکراوە سیاسیەی کورد لە کاتی بەندکردنیدا بە هۆی دروست کردنی دۆسیەی نوێ لە لایەن بەرپرسانەوە، یەک ساڵ بەندکردن و هەروەها ۷۴ شەلاق بە تۆمەتی بیحورمەتی بە نوێنەری دەزگای دادوەری بەسەردا سەپێندراوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان