kmmk
شەوی پێنج شەممە ٨ ی سەرماوەز ی ساڵی ۱۳۹۷ هەتاوی لە سەر سنووری کانی خوا ی سەر بە شاری پیرانشار، دەستەیەک لە کۆڵبەران کەوتنە بەر تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و لە و نێوەدا کاسبکارێکی کورد بە ناوی” فەرهاد بیانک” خەڵکی ئاوایی ماشکان سەر بە شاری پیرانشاری ناوچەی سێی چۆمان گیانی لە دەستداو تاقمێک لە کۆلبەران لە سەر سنوورە مین رێژراوەکان دا پەرشوو بڵاو بوون و کۆڵبەرێکی تر بە ناوی “سەدیق “برای”فەرهاد بیانک” بریندار بوو.
بە گوێرەی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو ، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی شەوی پێنج شەممە لە نیزیکی گۆڕەپانە بە مین داڕێژڕاوەکانی سەر سنووری پیرانشار دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان کردە ئامانج و لەو ناوەدا کۆڵبەرێک بە ناوی “فەرهاد بیانک ” کوژرا و دوو کەسیش بریندار و دۆخی کۆڵبەرانی تر تا ئێستا نادیارە.
جێگای سرنجە کە تەنیا لە ۲٤ کات ژمێری دوایی دا ۱۰ کۆڵبەر کووژراون و بە ڕوونی تا ئێستا ئاشکرا نییە چەند کەسیش بریندارن.
بە گوێرەی ئامارەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱٨ ی زایینی تا ئێستا ۹۰ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بریندار و ۵۵ کۆڵبەریش گیانیان لە دەست داوە، کە سەرجەم ۱۴۵ کۆڵبەر بەر پەلاماری و هێرش کەوتوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان