بەردەوامی هەژاری وبێبەری کردنی کوردستان /هەبوونی ۱۰۷۳ قوتابخانەی کۆن وئاڕووختە لە پارێزگای سنە

kmmk:
بەپێی ئامارە هەبووەکان، ۱۰۷۳قوتابخانەی کۆن وئاڕووختە لە پارێزگای سنە بوونی هەیە کەلەم ڕێژەیە ، لانیکەم ۲۸۰ قوتابخانە بەتەواوی ئاڕووختە وبێ کەڵکن.
سێ شەممە ۲۹ی گەڵاڕێزان، ڕەشید قوربانی،بەرپرسی گشتی پەروەردە وفێرکاری حکوومەتی ئێران لە پارێزگای سنە، لە ڕێوڕەسمی سازکردنی کۆبەندی کەلتووری، فێرکاری خێرخوازی سازکەری قوتابخانە بە تیشک خستنەسەر کۆنی وئاڕووختەیی قونابخانەکان کوتی: لەپارێزگای سنە یەک هەزار و ۷۳ قوابخانەی بەتەواوەتی ئاڕووختە بوونی هەیە کەبۆ نوژەنکردنەوەی ئەوانە ٤۰۰میلیارد تمەن بووجە پێویستە.”
ئەم قوتابخانانە زۆر مەترسیدارن وکەمترین ستانداری کەڵک لێ وەرگرتنیان نییە.
تائێستە چەنددین قوتابی بەهۆی خراپی و داڕوخانی قوتابجانەو پۆلەکانی خوێندن بریندار وکوژراون.
ئەمە لە کاتێکدایە کە کەمترین ڕێژەی بووجەی ساڵیانە تەرخان کراوە بۆ پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وزۆرترین پشکی ئەم بووجەیە بەر دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەوێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان