کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە لە لایەن هێزە سەربازەیەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بریندارکرا

kmmk:
سێشەمە ٦ی سەرماوەزی ئەمساڵ ، هێزە سەربازییەکانی نیشتەجێ لە پاسگای هێزی ئینتزامی لە سنووری بڕوێشکانی شاری بانە ،کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان دایە بەردەسڕێژ و تەقە کردن و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکیان بە توندی بریندار کرد.

هەواڵە ناوخۆییەکان ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە بریندارە “مێهدی ئەمینی ” ڕاگەیەندراوە .

بە پێی ئامار و داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە درێژەی ئەم ساڵە زاینیەدا 85 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بریندار و 53 کۆڵبەریش گیانیان لە دەست داوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان