پێنەدانی مووچەی ۷مانگی کرێکارانی شارەوانی نەڵاس

kmmk:
شارەوانی نەڵاس لەسەرەتای ساڵی ۹۷تائێستە توانای دانی مووچەی ئەندامان وکرێکارانی خۆی نەبووە وتەنیا کەمتر لە دوو ملوێن ونیوو لەبری مووچە و دیکەی پوانەکانی ساڵی ۹۷ داوە،وبەپێی ئەو زانیاریانەی پێمان گەیشتووە ئەم شارەوانییە توانای پێدانی مووچەی ئەندامانی ستافی خۆی نییە.

کۆڵبەر نیووز لە وتووێژ لەگەڵ یەکێک لە ئەندامانی شارەوانی نەڵاس سەربە شاری سەردەشت نووسیویە : بەپێی دۆخی ئابووری و نەبوونی توانای کڕینی پێداویستییەکانی ڕۆژانە،ئیدی توانای دابین کردنی تێچووی ژیانیان تییە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە حکوومەتی ئێران ساڵانە چەنددین میلیارد تمەن سامانی ئەم وڵاتە لە وڵاتانی عێراق،سوریا،لوبنان و…ولەڕێی تیرۆریزم خەرج دەکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان