حکومەتی تورکیا هاوکات لەگەڵ کوشتن و ئاوارەکردنی کوردان، دەستی داوەتە دزینی زەیتونی عەفرین

KMMK:
حکومەتی تورکیا دوابەدوای دەستبەسەرداگرتنی کانتۆنی عەفرین و کوشتن و ئاواراە کردنی گەلی کورد لەو ناوچەیە، ئێستاش دەستی داوەتە دزی و تاڵان کردنی بەرهەمی زەیتونی خەڵکی ناوچەکە.
لەو هەواڵانەی سەبارەت بە عەفرین بڵاو بوونەوە، باسی چنینی بەرهەمی زەیتونی ناوچەی عەفرین دەکرێت کە دەولەتی تورکیا خەریکی تاڵان کردنیان و لە بازار دەی فرۆشێت.
تاڵان کردنی بەرهەمی زەیتونی ناوچەکە دوایی دەستبەسەرداگرتنی عەفرین لە لایەن تورکیا و گرووپە تێروریستەکانی گرێدراوی ئەو وڵاتە روودەدەن.
لە دوایی گرتنە ژێرسولتەی عەفرین بە دەیان هاووڵاتی خەڵکی ئەو ناوچە کوژراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان