kmmk:
حکومەتی تورکیا ۷۴ کەس لە ئامەد، جۆلە مێرگ و خارپتی لە باکوری کوردستان لە درێژەی سیاسەتەکانی دژ بە کورد دەست بەسەر کردووە و لە کۆی گشتی ئەم کەسانە، ۳۸ کەس نێردراونەتە بەندیخانە.
بە پێی دۆسیە سازکردنی بڕیاردەری گشتی حکومەتی تورکیا لە ئامەد، بڕیاری دەستبەسەر کردنی ۹۳ کەس دەر کراوە.
پاش ئەم بڕیارە، لە شارەکانی ئامەد، جۆلەمێرگ و خارپتی پرۆسەی پاککردنەوەی سیاسی بە پشتیوانی هێلی کۆپتەر و گروپی تایبەتی پۆلیس بەڕێوە چوو.
ئەم ئۆپێراسیۆنە لە ناوچەکانی شاری نوی، رەزان، پیاس، سور، پیران، ئەرخەنی، چڕمۆک، شانگۆش، لێجە، هێنی، هزورو و کاراز سەر بە ئامەد بە چڕی بەڕێوە چووە. لە ئاکامدا ۷۴ کەس دەست بەسەر کراون کە لە نێوانیاندا ۹ کەس دێهیارن و ۱۹ کەسی دیکە لە کاتی هێرشەکەدا لە ماڵ نەبوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان