چوار کۆڵبەری دیکە بوون بە قوربانی/ ئاماری کوشتاری کۆڵبەران لەماوەی ئەمساڵدا

kmmk:

۲۰ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لە مەریوان «سنووری ناوبەری ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستان» هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گرووپێک کۆڵبەریان کردە ئامانج وبەهۆی ئەم دەسڕێژیەوە کۆڵبەرێک بە ناوی «غالب کویک» خەڵکی گوندی «دزەوەن» کوژرا.

لەلایەکی دیکەوە لە ورمێ «سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان» بەهۆی تەقەی هێزە سنوورییەکان لە کۆڵبەران، کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی «ماهیر شینی کوڕی عوسمان تەمەن ۲۸ ساڵ» بەگرانی بریندار بوو.

لەدرێژەی کوشت وبڕی کۆڵبەرانی کورد لە سنووری شپیرانی سەڵماس «سنووری ناوبەر ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان» هێزە سنووریەکانی ئێران کۆڵبەرانی کوردیان کردە ئامانج وبەهۆی ئەم تەقەوە کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بەناونیشانی «محەممەد وەلی پوور کوڕی حەسەن» پای بەگرانی بریندار بوو.

هەروەها لە پیرانشار «سنووری ناوبەری ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان» کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی «سەتار مەولایی» لەلایەن هێزەکانی سنوورپارێزی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کرایە ئامانج وشانی بەرفیشەک دەکەوێ و بەگرانی بریندار دەبێ.

بەپێی ڕاپورتی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەسەرتای ساڵی ۲۰۱۸ وە تائێستە ۱۲۹ کۆڵبەر گیانیان لە دەست داوە و بریندار بوون. بەپێی ئەم ئامارە ۵۱ کۆڵبەر کوژراون و ۷۸ کۆڵبەریش بریندار بوون.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: