تراژێدیای خۆکوژی درێژەی هەیە/ ئاماری خۆکوژی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

kmmk: شەممە ۱۹ی خەزەڵوەری ئەمساڵ کچێکی مێرمنداڵ خەڵکی شاری ئیلام بەناونیشانی ” نیلوفەڕ منەتی ” ۱۷ساڵ تەمەن لەڕێی خواردنی حەبی برینج کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

لەلایەکی دیکەوە لەهەمان ڕێکەوت، ژنێکی خێزاندار وخاوەنی منداڵێکی بچووک بەناونیشانی “ترووسکە ڕەسوڵیان” خەڵکی شاری شنۆ تەمەن ۳۲ساڵ لەڕێی پەت هەڵخستن بۆخۆی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ئاماری ساڵنامەی پزیشکی یاسایی ئێران لەساڵی ۹۶ لە پارێزگای کرماشان ۲۳۵ حاڵەتی خۆکوژی هاتۆتە ئاراوە هەروەها پارێزگای ئیلام بە ۱۳.۸، و پارێزگای کرماشان بە ۱۱.۹دەیەم لەهەر ۱۰۰هەزارکەس پلەی یەکەم و سێیەمی خۆکوژی بەپێی حەشیمەت لەجوگرافیای ئێرانیان لە خۆگرتووە.

بەپێی ڕاپورتی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەسەرەتای ساڵی ۲۰۱۸ی زایینی تائێستە ۱۰۰ هاووڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی خۆکوژی و کوشتنی نامووسی گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ئەم ئامارە، ٥٥ژن و ٣٤پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و ٧ ژن لە لایەن پیاوانی بنەماڵەوە کوژراون و ٤ ژنیش بە شێوازێکی گوماناوی گیانیان لەدەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان