گیان له‌ده‌ستدانی كاسبكارێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی کۆماری ئیسلامی ئێران

KMMK :
شەوی پێنجشەممە ١٨ی مانگی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ کۆچی هەتاوی ، ” فاروق فەیزی” دانیشتووی گوندی “تەنگیوەر” سەر بە شاری کامیاران بە وته ی سایتی کولبه ر نیوز ، به گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاغ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی کوماری ئیسلامی ئیران لە شاری ئەهواز ته‌قه‌ی لێكراو گیانی لە دەستدا.

جێگای ئاماژەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەموو شێوازێک دەست لە کوشتن و بڕینی کاسبکارانی کورد هەڵناگرێت و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زایاتر شایەتی کاره ساتی مرویی و گیان لەدەستدانی کاسبکارانی کورد به ده ستی کوماری ئیسلامی ئیران دەبینەوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان