هەڕەشەی تیرۆر لە چالاکی سیاسی کورد لەڕێی بنەماڵەکەیەوە

KMMK

لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سەقز بنەماڵەی چالاک وهەڵسوڕاوی کورد خالید ئەمین پوور(کاوە سەقزی) بانگهێشتی ئەو ئیدارەیە دەکات وبەئاشکرا هەڕەشەی تیرۆری لێدەکەن.

بەگوێرەی هەواڵەکە، بەبنەماڵەی دەڵێن : بۆ بێدەنگ کردنی ناوبراو دوو ڕێگەمان لەبەر دەستە :
۱ــ بەناردنی تیمێکی تیرۆر لە باشووری کوردستان تیرۆری دەکەین
۲ــ یان خۆی و هاوژینەکەی دەسبەسەر دەکەین ودەیان هێنینەوە بۆ ئێرە

شایانی باسە کە تیرۆری چالاکانی سیاسی کورد لەناوخۆ و دەرەوەی سنوورەکانی ئێران یەکێک لەو خاڵە بنچینەیانەیە کە ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەماوەی چل ساڵی تەمەنی خۆیدا پێڕەوی کردووە وتا ئێستە بەسەدان چالاکی سیاسی ئێران و بەتایبەتی لەنەتەوەکانی کورد وبەلووچی تیرۆر کردووە .

جێی بیرهێنانەوەیە تیرۆری کەماڵی شێخ سادق وتیرۆری بەئاکام نەگەیشتووی لوقمان شەهابی و تیرۆری چالاکوانی سیاسی و مافی مرۆڤی ئێقباڵ مورادی لە چه ند مانگی ڕابردوو لە نموونەی هەرە بەرچاوی ئەم پەلامارە تیرۆریستیانەیە.

هەروەها ماوەیەک لەوە پێش بنەماڵەی چالاکی مافی مرۆیی کورد عەدنان ڕەشێدی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری مەریوان کرابوون وهاوشێوەی ئەم هەڕەشەیە پێیان ڕاگەیاندبوون کە ناوبراو تیرۆر دەکەین و هاوکات لەڕێی مەسیجی تلەفوونەوە بە عەدنان ڕەشیدی و کاوە سەقزیان ڕاگەیاندبوو کە بەزوویی چاوەڕێی کوشتنی خۆتان بن .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان