ڕاپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی ئۆکتۆبری ۲۰۱٨

راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی ئۆکتۆبری ۲۰۱٨ کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسە ئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی شارومەندانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی، هەلاواردن، بێحورمەتی بە خەلك، بابەت گەلێکن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات .هەروەها ئەشکەنجەی گیراوانی سیاسی و بەرچاونەگرتنی مافەکانیان بابەت گەلێکن کە لەو مانگەدا بەرچاو بوون.
بەپێی بڕگەی ۱۹ ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی ۹ بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی هەیە؛ هیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت، لەبڕگەی دووی بەشی ۱۹ دادیسان دەڵێت؛ هەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان چاپی یابەشێوەی هونەری یا هەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت.
هەروەهالە بڕگەی ۲۲ داداهاتوە هەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی هەر وڵاتێک، مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛ وهەروەهابەپێی بڕگەی ٥هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای بەشەری، هەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست هێنانی تێبکۆشێت، هیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوهەمو کەسێک دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان هەموو مانگێک کۆکراوە و گوزارشێکی پوخت لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی لە کوردستان دا بڵاو دەکاتەوە. لە گوزارشی ئەو مانگەش دا دەردەکەوێ کە رەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان خراپتر بووە و دەوڵەتی ئێران کردەوە دژە مرۆڤیەکانیان دژی گەلی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان زیاتر کردوە.
لەو مانگەش دا،خۆکووژی و کوشتن ئێعدام، گرتن و ئەشکەنجەدان، نارەزایەتی و ناعەدالەتی ، خەسارەکانی ژینگە و هتد زۆر بەرچاون و رەوشێکی مەترسیدار نیشان دەدەن کە له‌گەلی کوردستان روبەرووی بۆتەوە.

سێدارە
زەینەب سکاوەند ، زیندانی تەمەن ۲۴ساڵی کورد، بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدام گوازرابۆوە بۆ ژووری تاکەکەسی ئەمرۆ ۱۰ی ڕەزبەر (سێ شەممە )لەزیندانی ئێران لە ورمێ لەسێدارە درا.
هەدایەت عەبدوڵاپوور مەترسی ئێعدامی لەسەرە
ڕۆژی ۲٤ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی لە گرتوخانەی ناوەندی ئیسفەهان هاووڵاتێیکی کورد بەناوی “مەولود شاحوسەینی” لە سێدارە درا.
چوارشەممە ۲۵ی ڕەزبەری ۹۷ی هەتاوی زیندانییەکی کورد بەناونیشانی ” کورش(عەلی) بێهزادیان” خێزاندار وخاوەنی دوو منداڵ بەتۆمەتی کوشتنلە زیندانی ناوەندی ئیلام ئێعدام کرا.
گرتوخانە
کەسرا کەرەمی” لەدایکبووی ۱۳۵۹،هەتاوی، کوڕی یەدوڵا و خەڵکی کرماشان لە ڕەزبەری ساڵی ۱۳۹۴ بەتۆمەتی دزی دەسبەسەر کرابوو بۆ جاری دویەم لەلایەن لقی یەکی دادگای سزای یەک لە ورمێ بەتۆمەتی دزی بە بڕینی دەستی مەحکووم کراوە.
١٨ ی ڕەزبەری ۹۷ی هەتاوی زیندانییەکی کورد بەناونیشانی “محەممەد ئاهوپا” تەمەن ۳۳ساڵ و خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ لە گەرماوی بەندی ۱۵ دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
هاوڵاتییەکی کورد بەناونیشانی «سدیق ڕۆستەمی» کوڕی سەعید، خەڵکی شاری سنە لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامی ئێران لەم شارەدا، ساڵێک زیندانی تەعزیری بەسەردا سپێندرا.
دوو شارۆمەندی خەڵکی شاری شنۆ بەناوەکانی عوسمان زبرە و رزگار مەعروفی لە لایە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە دەست بەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار براون
بەرزان موحەممەدی سزای ۶ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا
یەکشەممە ڕێکەوتی ۸ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی هونەرمەندی پەیکەرتاشی کورد بەناونیشانی ” عەدنان قادری” ەڵکی گوندی ” یەنگیجە” بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە مەریوان کراو لێکۆڵینەوە ولێ پێچینەوی لەسەر کرا.

بنەماڵەی چالاکی سیاسیکورد هاشم عەلی وەیسی لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەشاری جوانڕۆ سەربە پارێزگای کرماشان دوو جار بانگهێشت و لێ پێچینەوەیان لەسەر کردن.
ئێقباڵ ئەحمەدپوور کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی ئەنبە لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە لە ورمێ بە تۆمەتی ” هەوڵدان دژبە ئاسایشی نەتەوەیی” ۵ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا

کەیوان عەلیایی هاوڵاتی کوردی خەڵکی مەهاباد لەلایەن دادگای شۆڕشەوە ۱۲۳مانگ حوکمی بەسەردا سەپێنرا.
هەینی ۱۳ ڕەزبەری ۱۳۹۷ هەتاویی هێزە ئه منیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سنوری سەردەشت و نیزیک گوندی دیناران کۆمەلێک کۆلبەر دەدەنە بەر دەسترێژی گولـلە و لە ئاکامدا دوو کوڵبەر بەناوەکانی ئومێد سالح پور ۲۳ ساڵان و کەمال قادریان ۲۸ سالان بە سەختی بریندار دەبن.
ورمێ: زیندانیانی سیاسی کورد کەوتنەبەر شاڵاوی لێدان وئەشکەنجە.
پێنج شەممە ۳ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی ٥کەس بەناوەکانی «زانیار ئیبراهیمی، عەزیز ساڵەحی، موحەممەد مورادکەرەمی، عەلی سولەیمانی، فارۆق مەحموودی»لە ناڕازییانی سوتاندنی و دیپوی گەمار و بەرماوی شارەوانی شاری مەریوان لە تەنیشت گوندی «گوێزەکوێرە» دەستبەسەر کران.
موحەمەد ساڵەحی شەکەری دەست‌بەسەر کرا

پەسەند کردنی سزای سێدارەی هیدایەت عەبدوڵاپور لە لایەن دیوان باڵای ئێرانەوە.
پێنج شەممە ۲۶ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی،دوو مامۆستا بەناوەکانی ” سەید عەلی حوسەینی” و ” سڵێمان عەبدی” بەهۆی بەشداری لە ” مانگرتنی مامۆستایان” بانگهێشت و چەندد کاتژمێر پاش لێپرسینەوە ئازاد کراون.
چوار شەممە ۲۵ی رەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی، عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری کورد خەڵکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە بڕواری ۱۱ی گوڵانی ۱۳۹۷ بە تاوانی بەشداری لە رۆژی یەکی مەی ” رۆژی نێونەتەوەیی کرێکاران” دەست بەسەر کرابوو، لە لایەی بەشی ۱۰۳ی دادگەی تاوانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەقز بە دانی ۲۰۰ هەزار تمەن سزا درا.
چوارشەممە ۲۵ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی، ڕێوڕەسمی دادگای کردنی شاعیری کورد “ژاکان باران” بەڕێوەچوو و پارێزەرەکانی دواین بەرگریی خۆیان پێشکەشی دادگا کرد.
دووشەممە ۱۶ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی چالاکێکی کرێکاری کورد بەناونیشانی «زانیار دەباغیان» لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە لەشاری سنە دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
دەسبەسەری مینا ڕاد، شاعیر، چالاکی مافی ژنان و منداڵان دەسبەسەرکرا.

هەینی ۲۷ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران له شاری مەریوان هەڵیان کوتاوەتە سەر گوندی “نێ” ی سەربەو شارە وهاوڵاتێیکیان بەناونیشانی “محەممەد پەروازە” ی تەمەن ۲۱ساڵ کوڕی مەلاحسێن دەسبەسەر کردووە.
پێنج شەممە ۲۶ی ڕەزبەری ۱۳۹۷،سێ هاوڵاتی دیکەی ئەم گوندە بەناوەکانی ” حەمــید پەروازە” ۲۸ساڵ تەمەن کوڕی محەممەد،”بڕیارکاوە” ۲۵ساڵ تەمەن کوڕی ئەمین و ” موحسین فەرهمەند” ۲۶ساڵ وکوڕی خوسرەو لەلایەن ئەم هێزانەوە دەسـبەسەر کراون.
لەشار مەریوان دوو هاووڵاتی بەناوەکانی ” کاروان محەممەدی ” و ” ڕەحمان سدیقی” لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرون و گوازراونەوە بۆ شوێنێکی نادیار ولەهۆکار وشوێنی ڕاگیرانیان زانیارییەک بەدەستەوە نییە.

ڕۆژی ۲۹ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی ، شەش کەس لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی شاری سەقزبە ناوەکانی تاهیر قادرزادە، حامید یەزدانی، سلێمان عەبدی،خالید عەبدواڵاهی،سەید عەلی حسێنی و ئەحمەد قادری، لەسەرداوای بەرپرسانی قەزایی بانگهێشت ولەلایەن هێزە ئەمنییەکانەو لێپێچینەوەیان لەسەر کراوە.
سێ شەممە یەکی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی، زیندانیانی مانگرتوو لە زیندانی ورمێ بۆ هەشتەمین ڕۆژ لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە ئەشکەنجە ولێدانی زیندانیانی سیاسی و ڕێگری کردن لەگەڵ پشوو(مەرەخەسی)ی زیندانیانی سیاسی و بیروباوەڕی، بەردەوامن لە مانگرتن لە خواردن.
دژایەتی دادستانی سنە لەمەڕ ئازادی کاتی چالاکی ژینگەپارێزی کورد سەحەر کازمی
پاش تێپەڕینی ۱۵ رۆژ بەسەر دەست‌بەسەر کردنی چالاکی کرێکاری کورد ” زانیار دەباغیان” تا ئەم کاتە هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنوسی ناوبراو لەبەر دەست نییە و ئەوەش بوەتە هۆی دڵەڕاوکێی بنەماڵەی ناوبراو و سەرەڕای بەدواچون و سەردانی بنەماڵەکەی بۆ ناوەندە دادوەری و ئەمنیەتیەکان تا ئێستە نەیانتوانیوە زانیاری لەسەر بارودۆخی ناوبراو بەدەست بهێنن..
زەبیح الڵە ڕەئوفی هاوڵاتی ۷۰ساڵ تەمەنی کوردی بەهایی کە پێشتر بەهۆی بەدواداچوونی تێکدانی گۆڕستانی بەهاییەکان دەسبەسەر کرابوو ،بۆ جێبەێکردنی حوکمی ساڵێک زیندان ڕادەستی زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سنە کرا.
بێبەری کردنی ژنانی بەندکراو لە زیندانی لە پێداویستی سەرەتایس بەبیانووی نوێژەن کردنەوەی زیندان.
ڕۆژی ۳۰ی ڕەزبەری ئەمساڵ ، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لەشاری سنە،” وریا خوسرەوی ” خەڵکی شارۆچکەی حەسەن ئاوایان لەو شارە دەسبەسەر و بۆشوێنێکی نادیاریان گوێستەوە.

کۆلبەر و کاسبکاران
سێ شەممە ۲۴ی ڕەزبەری ۹۷ی هەتاوی کاسبکارێکی کورد بەناونیشانی ” عوسمان سەعیدی”خەڵکی گوندی ” نەژاژ”ی سەربە شاری بانە لەناوچەی سنووری ئەو دەڤەرە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری بانە تەقەی لێکراو بەگرانی بریندار بوو.
ڕۆژی ۲۰ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگای ورمێ لە نێوان جادەی بۆکان میاندواو سێڕە لە کاسبکارێکی کورد بەناوی عەلی نەسیری دەگرن و وەبەر دەسڕێژی فیشەکی دەدەن . عەلی نەسیری سەری وەبەر فیشەک دەکەوێت و لەدوای ٦ ڕۆژ(۲٦ی ڕەزبەر ) لە نەخۆشخانەی مهاباد گیانی لەدەست دەدات.
ڕۆژی سێ شەممە یەکی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆڵبەرێکی کورد بە ناونیشانی «فەرامەرز جەلی باقوو کوڕی حەمید» تەمەن ۲۶ ساڵ گیانی بەخت کرد و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناونیشانی «زاکری جەلی باقوو» تەمەن ۳۰ ساڵ و کوڕی عوسمان، بەگرانی بریندار بوو.
ئێوارەی ۲۹ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی «شەهاب – ئاکفودە» خەڵکی شاری مەهاباد بەهۆی تەقینەوەی مین هەردوو پێی خۆی لە دەست داوە.
دووشەممە ۹ی رەزبەری ۱۳۹۷ کۆڵبەرێکی خەڵکی ورمێ بە ناوی ”ئەکرەم خەلیلی“ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.
ئەوڕۆ چوارشەممە ۱۱ی ڕەزبەری ۹۷ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی ” عەزیم ئەحمەدی” ٤۲ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی تەشاری نەوسوود لەوێستانەکانی سۆنی کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وگیانی بەخت کرد.
کوژرانی کۆڵبەرانی کورد بەردەوامە/کۆڵبەرێکی دیکە کوژرا.

یەکشەممە ۲۲ی ڕەزبەری ۹۷ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی “کاوە دشمیر” خەڵکی گوندی “گزگسەک” ی سەربە پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەگرانی بریندار بوو.
۱۵ کۆڵبەر وکاسبکاری کورد بە زیندان و غەرامە مەحکووم کران.
پێنج شەممە ۳ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی، هاوڵاتی کورد ئەرکان کەرەمی لە دەورووبەری پردی گاڕان نێزیک مەریوان کەوتە بەر پەلامار وتەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و بەگرانی بریندار بووە.
ئێوارەی ڕۆژی ٤ی خەزەڵوەری ۹۷ی هەتاوی ،کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی “ئەدیب حوسەینی” خەڵکی گوندی “بلجووک”ی سەربە ناوچەی قوتوور لە شارستانی خۆی لەلایەن هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی تەقەی لێکراو کوژرا.
سەرلەبەیانی یەکشەممە ۶ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی “خزر موفید” خێزادار وخاوەنی دوو منداڵ خەڵکی گوندی گۆمان سەربە شاری شاری سەردەشت کەوتە بەر تەقەی هێزە چەکدار وئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی وگیانی لە دەستدا.
سێشەنبە ۲٤ی رەزبەری ۹۷ کاتژمێر ۲ی سەرلە بەیانی هیزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پۆلێک کۆڵبەر ڵە تەمرچیانی پیرانشار دەخەنە کەمینە و دەیاندەنە بەر دەسرێژ. لە ئەنجامی ئەو تەقە کردنەدا کۆڵبەرێک بە نێوی سەید موسڵیح خەڵکی گوندی نەمنجە بریندار دەبێ.
چواری خەزەڵوەری ئەمساڵ هێزە ئەمنیە کانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوری دەست کردی سەردەشت و قەڵادزێ لە ناوچەی قندۆڵ هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران و لە ئەنجام دا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار دەبن، خالید موحەممەد پور لە بەشی کەلەکە و ئەمین خزر پور لە بەشی لاقیدا زامدرا دەبێت.کۆڵبەرێک بە ناوی موزەفەر حوسەینی خەڵکی گوندی گلیسان سەر بە مەرگەوەری ورمێ بە هۆی سەرماوە لە بەرزایەکانی دالامپەر گیانی لەدەست دەدات.
یەک‌شەممە ۲۲ی رەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی، کاسبکارێکی کورد بە ناسناوی عەلی نەسیری خەڵکی شاری بۆکان بەدەستی هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەدرێتە بەر دەستڕێژ و فیشەکێک بەر سەری دەکەوێت و پاشان دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد.
۲۲ی ڕەزبەری ۹۷ی هەتاوی لە گەورەدێی بریاجی سەربە شاری سەردەشت هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گرووپێک کۆڵبەریان دایە بەر دەسڕێژ و لەئاکامدا کۆڵبەرێک بەناونیشانی “ڕەسووڵ سێڕاجی” بریندار بوو.

مین
دووشەممە ۲۷ رەزبەری ساڵی ۱۳۹۷، بە هۆیی تەقینەوەی بۆمبێک کە لە شەڕی ئێران-ئێراق بەجێ مابوو، دوو کەس بریندار بوون . بریندارە کان حەدیس سەیدی ۲۳سالان کە مل و سینگی بەرکەوتوە و براکەشی رەزا سەیدی ۲۲ ساڵان کە زگ و هەر دوو دەستی بە خەستی بریندار بوە
نارەزایەتی و گردبوونەوە
کوردستان/ مانگرتنی سەرانسەری مامۆستایان دەستی پێکرد
مانگرتنی بەندکراوان بەردەوامە/ لە مانگرتوانی زیندانی ورمێ ۳ی کەسیان ڕەوانەی پزشکی دادەوری کران
درێژەی مانگرتنی گشتی مامۆستایانی خوێندنگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان
بنەماڵەی زیندانی سیاسی ورمێ پەیوەست بە مانگرتنی ۷۱ کەسیەکەی زیدانیانی سیاسی بوون.
شەممە پێنجی خەزەڵوەر، کۆمەڵێک لە هاوڵاتیانی شاری مەریوان و دانیشتوانی گوندەکانی شوێنی نوێی دیپۆی زبڵ لە گردەڵان بە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین خوازیاری ئازادی پێنج چالاکی مەدەنی کورد و گۆڕینی شوێنی زبڵی گردەڵان بوون.
ناڕەزایتی دانیشتوانی چەندد گوندێکی مەریوان لەمەڕ دیپۆی زبڵ لە تەنیشت ڕووباری گردەڵان لەلایەن شارەوانی مەریوانەوە
هەڵاواردن
میلیتاریزەکردنی کوردستان لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە
نرخی نان لە پارێزگای ســنە هەڵکشا
پلۆمپی شوێنی کاری بازاڕیانی مانگرتوو لەسنە لەلایەن ئیدارە ئەماکنی ئێرانەوە
بە گوتەی پەرڵەمانتاری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ قەسری شیرین: نیزیکەی ۳۰٪ کرێچییانی خانووە رووخاوەکانی کرماشان بە هۆیی هەڵاوەسانی ئابوری توشی گرفتی دابنین کردنید کریێ خانوو هاتون و بەو هۆیەوە بە ناچاری لە سەر شەقامەکان ژیان بەسەر دەبن.
ژەهراوی کردنی ۴۰ قوتابی گوندێکی سەربە شاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
هەوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لەچوارچێوەی دوور ڕاگرتنی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێگەیەنەرە(مێدیا) دەرەکی و دژبەرەکانی
ڕێگری لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی ڕامین حسێن پەناهی لە لایەن ئیتلاعاتـەوە
خۆکووژی و کوشتن
دووشەممە ۲۹ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی ژنێکی دووگیان بەناونیشانی “پرشنگ” لەشاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدەستی هاوژینەکەی کوژرا.
اڤان نەجمەدین ۳۲ سالە رۆژی سێ شە ممە لە شاری ستۆن ئۆنترێنتی به ریتانیا لە ماڵەکه ی خۆیدا کۆژرا.
۱۸ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی ،گەنجێکی ۲۵ ساڵ تەمەنی بۆکانی بەناونیشانی “سامان” کوڕی عوسمان، بە هاویشتنە خوارەوەی خۆی لە پردی “ساحلی” ئەم شارە دەستی دایە خۆکوژی وکۆتایی بەژیانی خۆیی هێنا.
یەکشەممە ۲۲ی ڕەزبەر، گەنجێکی کوردبەناوی بەختیار بەهمەنی” ۳۲ساڵ تەمەن وخاوەنی دوو منداڵ، خەڵکی گوندی “قەڵاجی” سەربە شاری مەریوان پەتی بۆخۆی هەڵخست وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی یەکشەممە ۸ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی ژنێکی گەنج بەناونیشانی ” م. س” دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێــــنا.
ڕۆژی ۲٤ی ڕەزبەر گەنجێکی ۲۰ ساڵ تەمەن بە ناوی فەرشاد ئەمینی لە گەڕەکی بەهارانی شاری سەقز بە خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا .
لە ۱٥ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ لە شاری ڕەوانسەر ژنێک بەناوی” نیلا مورادی” ناوی باوک مەحمود و دانیشتوی گوندی “گەڕاوی سەرو “بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی دەستی داوەتە خۆکوژی و گیانی لە دەست داوە ،
. دووشەممە ۲۳ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی کچێکی ۱۵ساڵ تەمەن بەناوی هەدیە ڕۆستەمی خەڵکی گوندی “قولەڕەش”ی سەربە سەلاسی باوەجانی پارێزگای کرماشان لەڕێی چەکی ڕاوەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
هەینی چواری خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی ژنێکی تەمەن چل ساڵ بەناونیشان «فاتمە قادری بە خۆهاویشتنی لە قاتی چواری بینای کەیهان لەشاری پیرانشار کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
لەنزیک شارەدێی تەوێڵە و لە نزیك سەیرانگای «ئاوێسەر» دوو گەنج کوژران و تاکو ئێستا ناسنامەى بکوژەکان ئاشکرا نەبووە و هیچ زانیارێکی ئەوتویش لەسەر هۆی کوژرانیان بەردەست نیە.
شەمە ۵ی خەزەڵوەر ۱۳۹۷ی هەتاوی، لاوێکی ۲۸ساڵان خەڵکی شاری شنۆ بە ئاگرتێبەردانی جەستەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: ژنێکی تر بە ناوی شەرمین ئەحمەدی تەپەڕەش کچی ویسە بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی لە ماڵی خۆی دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
رۆژئاوای کوردستان
بنەماڵەیەکی عەفرینی کە پێکهاتبوون لە باوک، دایک و مندالێک، که بەهۆی فشارەکانی دەوڵەتی تورکیا و گروپە تیرۆریستییەکانی گرێدراوی ئەو وڵاتە بە نیازبوون عەفرین بەجێ بهێڵن، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە کوژران.
ۆ ۳۱ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۸ ،سوپای تورکیا لەڕێی تۆپخانەکانییەوە دەستی دایە بۆردمانی ناوچەکانی ڕووباری فورات وگوندەکانی کۆبانی ، کەگوندەکانی سەلیم وکوڕعەلی بوون بە ئامانج . بەگوێرەی مێدیاکانی تورکیا لەم هێرشە ۴شەڕڤان گیانیان بەخت کرووە و ۶ی دیکەیش بریندار بوون.
باکووری کوردستان
یەکشەممە ۲۱ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۸ی زایینی دەوڵەتی تورک لەگەڵ دەسپێکردنی ئۆپەڕاسیۆنی سەربازی لە ناوچەی جولەمێرگ ، ۳۰ هەرێمی ئەو دەڤەرەی وەک هەرێمی نائاسایی وتایبەت ڕاگەیاند وقەدەغەی هاتوچۆی لەو دەڤەرەدا درێژ کردەوە.
ئیتر
زانیار مورادی: تێکۆشانتان چڕتر کەن بۆ خولقاندنی جێهانێکی باشتر/ شایەتنامە
گۆڕێکی بەکۆمەڵی کۆمەڵکوژکراوانی ئیزەدیان دۆزرایەوە.
مردنی دنیا وەیسی کوشتنی بەئەنقەست یان دەسدرێژی بۆسەر ئەم منداڵە تەمەن ۶ ساڵە بووە
رێز دەگرین لە رۆژی دەی ئۆکتۆبەر رۆژی نێودەوڵەتی بەرەنگاری سزای سێدارە
هەینی ۱۹ی ئۆکتۆبری ۲۰۱٨ پۆلیسی فیدڕاڵی ئاڵمان هەڵیانکوتاوەتە سەر هاووڵاتێیکی کورد بە ناوی “عوسمان یوسف تاهیر ” لە شاری فڕانکفۆرت دەستبەسەریان کردوە و مەترسی دیپۆرتی بۆ وڵاتی ڕۆمانی هەیە
لە دوایدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێ شێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان