تورکیا هێرشی سەر کۆبانی دەکات

kmmk:
ئەوڕۆ ۳۱ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۸ ،سوپای تورکیا لەڕێی تۆپخانەکانییەوە دەستی دایە بۆردمانی ناوچەکانی ڕووباری فورات وگوندەکانی کۆبانی ، کەگوندەکانی سەلیم وکوڕعەلی بوون بە ئامانج .

بەگوێرەی مێدیاکانی تورکیا لەم هێرشە ۴شەڕڤان گیانیان بەخت کرووە و ۶ی دیکەیش بریندار بوون .
لەلایەکی دیکەوە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەیڵێت کە تورکیا بۆجاری دوویەمە ناوچە گوندییەکانی ڕۆژئاوای شاری کۆبانی توپباران کردووە و هەروەها ئەم هێرشانە لەپاش ئەوە دێت کە تورکیا شکستی هێنا لە نانەوەی شەڕێکی خێڵەکی لەنێواندوو خێڵی ڕەقە بۆ نائارامی لەناوچەکە.

شیاوی باسە کە هەنووکە هێزە کوردییەکان لەگەڵ هاوپەیمانان سەرقاڵی شەڕێکی گرانن دژ بە تیرۆریستانی داعش ،هەربۆیە تورکیا نایهەوێ داعش لەناو بچێ و دەخوازێ ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوام کێشە وگرفتی ببێت و لەپێش چاوی جیهان پشتگیری لەهەموو گرووپە تیرۆریستییەکان دەکات دژ بە گەلی کورد.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان