ژەهراوی کردنی ۴۰ قوتابی گوندێکی سەربە شاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

kmmk:

لەم ڕۆژانەی دوایدا ڕەژەی ۴۰ قوتابی لەگوندی ” دەریازی” سەربە شاری مەهاباد ، بەهۆی ژەهراوی بوونی ئاوی خواردنەوەی گوندەکە ژەهراوی بوون و براونە بۆ نەخۆشخانە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، زۆرینەی ئەم قوتابییە ژەهراوی بووانە چارەسەر کراون بەڵام هەنووکە پتر لە دە کەسیان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و لەبن چاوەدێری پزیشکیدان.

هەر لەم پێوەندییەدا بەرپرسی سازمانی بێهداشت ودەرمانی شاری مەهاباد ڕایگەیاند کە ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی ئەم گوندە لەڕێی تەنکەرەوە دابین دەکرێ وهێشتا لەخاوێن بوونی ئاوی خواردنەوەی بۆرییەکانی ئاو دڵنیا نین.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان