کوژرانی کۆڵبەرێک و بریندار بوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە پیرانشار وسەردەشت

kmmk:

سەرلەبەیانی یەکشەممە ۶ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی “خزر موفید” خێزادار وخاوەنی دوو منداڵ خەڵکی گوندی گۆمان سەربە شاری شاری سەردەشت کەوتە بەر تەقەی هێزە چەکدار وئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی وگیانی لە دەستدا.

هەروەها ڕۆژی شەممە ۵ی خەزەڵوەر گرووپێک کۆڵبەر کەسەرقاڵی کۆڵبەری بوون لەسنووری گوندی “دۆڵەتوو” ی سەردەشت درانە بەر دەسڕژی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆڵبەرێک بەناونیشانی “ڕەسووڵ حسێن زادە” خەڵکی دۆڵەتوو بەگرانی بریندار بوو.

جێگەی باسە لەسەرەتای ساڵی ۲۰۱۸ی زایینییەوە ٤۸ کۆڵبەر لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراون و ۷۳ کۆڵبەریش بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان