دوو گەنجی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو لە سەر سنوور کۆژران

KMMK: لەنزیک شارەدێی تەوێڵە و لە نزیك سەیرانگای «ئاوێسەر» دوو گەنج کوژران و تاکو ئێستا ناسنامەى بکوژەکان ئاشکرا نەبووە و هیچ زانیارێکی ئەوتویش لەسەر هۆی کوژرانیان بەردەست نیە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، کاتژمێر پێنجی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەنزیک شارەدێی تەوێڵە دوو گەنج کوژراون کە نزیکەی شەش بۆ هەشت گوللـەیان پێوەبووە.

ئەو دوو گەنجە «ئەیووب  پاڵانی و بیلال تەحامی» خەڵكی سەرپێڵ زەهاو بوون لە رۆژهەڵاتی کوردستان و تەمەنیان لەنێوان ٢٠ بۆ ٢٥ ساڵدا بووە، تەرمەکانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە براوەتەوە بۆ شاری پاوە.

بە پێی بڕێک سەرچاوە ئەم دووهاوڵاتییە لە لایەن سپای پاسدارانەوە کۆژراون، لە لاێکی تر حکومەتی ئێران هێزێکی ئەمنی زۆری لەسەر سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشوری کوردستان بڵاوکردووەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان