تەقینەوەی مین سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی کردە قوربانی

kmmk:
بنەماڵەیەکی عەفرینی کە پێکهاتبوون لە باوک، دایک و مندالێک، که بەهۆی فشارەکانی دەوڵەتی تورکیا و گروپە تیرۆریستییەکانی گرێدراوی ئەو وڵاتە بە نیازبوون عەفرین بەجێ بهێڵن، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە کوژران.

بە پێی ئەو هەواڵەی ڕۆژ نیوز بڵاوی کردووتەوە، دوێنێ خیزانێکی عەفرینی، بە ناوەکانی محەمەد فاروق بیرۆی تەمەن ٢٨ ساڵ و هاوسەرەکەی تۆلین ڕێزانی ٢١ ساڵ و کوڕەکەیان جان محەمەد بیرۆ کە یەک ساڵ تەمەنی بووە، لە کاتێکدا بەنیاز بوون عەفرین جێ بهێڵن، لە سەر ڕێگای عەفرین و باسووتێ بەهۆی تەقینەوەی مین کوژران.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان