بەهۆی تەقینەوەی مین هەردوو پێی کۆڵبەرێکی کورد پەڕی

kmmk: ئێوارەی ۲۹ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی «شەهاب – ئاکفودە» خەڵکی شاری مەهاباد بەهۆی تەقینەوەی مین هەردوو پێی خۆی لە دەست داوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە: ئەم کۆڵبەرانە لەناوچەی کانی خودای سنووری پیرانشار لەکاتی کۆڵبەری و بەهۆی مژاوی بوونی هەوا و تاریکی وترس لە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ڕێگەیان لێ تێک دەچێت ودەکەونە نێو مەیدانێکی مینەوە و بەو هۆیە ئەم کۆڵبەرە کوردە دەکەوێت بەسەر مینێکدا وهەردوو پێی پەڕێوە.

شایەتحاڵان باس لەوە دەکە ن، تنانەت لەکاتێکدا پێی پەڕیووە زۆر بوێرانە هاوار دەکات لەهاوڕێکانی کە ئێرە مەیدانی مینە ومنیش نامێنم ئێوە خۆتان مەخەنە مەترسییەوە. بەڵام هاوڕێکانی ڕزگاری دەکەن و دەیگەیەننە نەخۆشخانە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان