kmmk: پاش تێپەڕینی ۱۵ رۆژ بەسەر دەستبەسەر کردنی چالاکی کرێکاری کورد ” زانیار دەباغیان” تا ئەم کاتە هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنوسی ناوبراو لەبەر دەست نییە و ئەوەش بوەتە هۆی دڵەڕاوکێی بنەماڵەی ناوبراو و سەرەڕای بەدواچون و سەردانی بنەماڵەکەی بۆ ناوەندە دادوەری و ئەمنیەتیەکان تا ئێستە نەیانتوانیوە زانیاری لەسەر بارودۆخی ناوبراو بەدەست بهێنن.
زانیار دەباغیان چالاکی کرێکاری کورد و ئەندامی ناوەندی هاوئاهەنگی بۆ دروست بونی ناوەندە کرێکاریەکان و خەڵکی شاری سنە لە بڕواری ۱۴ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و لە ۱٦ی ڕەزبەر هێزە ئەمنیەتیەکان هێرشیان کردوەتە سەر ماڵی ناوبراو و پاش گەڕانی ماڵەکای بڕێک لە کەرەستەی تایبەتی ناوبراو و هاوژینی دەستی بەسەردا گیراوە و کە پێک هاتوون لە لاب تۆپ و موبایل.
ئەم چالاکە کرێکاریەی کورد هەروەها لە دواین مانگەکانی ساڵی ۱۳۹۳ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو و پاش تێپەڕینی یەک مانگ بە دانانی بارمتەی ۱۰۰ ملوێن تمەنی ئازاد کرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان