ناڕەزایتی دانیشتوانی چەندد گوندێکی مەریوان لەمەڕ دیپۆی زبڵ لە تەنیشت ڕووباری گردەڵان لەلایەن شارەوانی مەریوانەوە

kmmk:

ناڕەزایی دەربڕینی دانیشتوانی گوندەکانی ” کەڵەوێنجە، شێخەکوێرە،دەری، نشکاش، وەسنە و نەنە” بەرانبەر بە دیاری کردنی شوێنی نوێی دیپۆ وچاڵکردنی زبڵ لە نێزیکی ڕووباری “گردەڵان” لەلایەن شارەوانی مەریوانەوە لەم چەندد ڕۆژەی دوایی هاتۆتە ئاراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە ،شۆرا و شارەوانی سەردانی شوێنەکەیان کردووە و ڕایان گەیاندووە کە شوێنی دیپۆی زبڵ کاتییە وتا سازکردنی کۆمپانیای جوێ کردنەوەی زبڵەکانی شاری مەریوان لەم شوێنە خڕ دەکرێنەوە.
مەودای شوێنی دیاریکراو لە ڕێگەی سەرەکی سەقز ـــ مەریوان ۲۰۰مەتر و لەگەڵ ڕووباری گەردەڵان تەنیا ۳۰۰مەتر دوورە.و دیاریکردنی شوێنێکی لەو شێوە کە بە بارینی باران هەموو پیسایی زبڵەکان دەڕژێتە ناو ڕووبارەکان و بەنداوی داریان و هەمووی پیس دەکات .

هەرواها دیارە ئاوی خواردنەوەی هەموو ئەو گوندانەلەو ڕووبارەوە دابین دەبێ ولەداهاتوودا کارەساتی ژینگەیی و مرۆیی لێدەکەوێتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان