kmmk: ڕۆژی پێنج شەممە ۲۶ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی، دوو کەس لە مامۆستایان قوتابخانەکانی شاری سەقز لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەم شارە بانگهێشت کراون و لێ پێچینەوەیان لەسەر کراوە.
بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: دوو مامۆستا بەناوەکانی ” سەید عەلی حوسەینی” و ” سڵێمان عەبدی” بەهۆی بەشداری لە ” مانگرتنی مامۆستایان” بانگهێشت و چەندد کاتژمێر پاش لێپرسینەوە ئازاد کراون.
مامۆستایان هاودەنگ لەگەڵ توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دەستەبەر کردنی مافەکانیان لە ڕۆژانی ۲۲ و ۲۳ی ڕەزبەری ئەمساڵ دەستیان دابووە مانگرتن، بەڵام بەرپرسانی ئەمنییەتی و حکوومی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بانگهێشت، ئەشکەنجە و هەڕەشە بۆ سەر ناڕازیان، لەهەمبەر مسۆگەرکردنی مافە ڕەواکانیان، لەهەوڵی ئەوەدایە بەجێی گوێگرتنی دەنگی ناڕازیان دەنگیان کپ بکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان