برینداربوونی سێ کاسبکاری کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

KMMK:
سێ شەممە ۲۴ی ڕەزبەری ۹۷ی هەتاوی کاسبکارێکی کورد بەناونیشانی ” عوسمان سەعیدی”خەڵکی گوندی ” نەژاژ”ی سەربە شاری بانە لەناوچەی سنووری ئەو دەڤەرە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری بانە تەقەی لێکراو بەگرانی بریندار بوو.

بەگوێرەی هەواڵەکە کە کۆڵبەرنیووز پشتڕاستی کردۆتەوە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری بانە کراوە.

لەهەمان ڕۆژدا دوو کۆڵبەری دیکە لەپیرانشار بەناوەکانی” موسلیح کەسرەوەی وجابر بەرشان ” بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون

شایانی کوتنە ، کوشتن ولێدانی کۆڵبەران کەتەنیا کاسبکارێکن بۆ بژیوی ژیان و ناچارن بۆ بڕێکی کەمی پارە خۆلە ئاو ئاگر بدەن لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە وەکوو پرسێکی سیاسی دێتە هەژمار و هەروەکوو یەکێک لە گەورە بەرپرسانی سپای پاسداران ئاماژەی پێدا وکوتی کوشتنی کۆڵبەران ڕێگەپێدراوە هەربۆیە ساڵانێکە پەلامار ولێدان وڕاوەدونان وکوشتنی کۆڵبەران وتەنانەت کوشتنی باربەرەکانیشیان ودەستبەسەردارتنی بارەکانیشیان لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕەوایەتی هەیە وبەردەوامی دەکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان