کۆڵبەرێکی تری کورد کووژرا

کۆڵبەرێکی تری کورد کووژرا
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پێنجشەمە ۱۹ مانگی مەی ۲۰۱٦ کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی پیرانشار کەوتۆتە بەر دەسترێژی گوللە و لە ئاکامدا گیانی لەدەست داوە.
كاسبكارێكی كوردی خەڵكی گوندی “هەمزاوا” سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی “عەباس كاكە رەحمان” لە بەرزاییەكانی “زێوکە و ماشكان” لە نزیک سنووری پیرانشار لە لایەن هێزە ئینتزامیەكانەوە تەقەی لێكرا و كوژرا.
جێی ئاماژەیە ناوبراو بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی خۆیی و ماڵباتی ناچار بەکۆڵبەری بووە و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دوایی نانەوەی کەمین ، تەقە لە کۆڵبەران دەکەن، لە ئاکامی تەقەی ئەو هێزە ئەمنیانەی کۆماری ئیسلامی ئێران ناوبراو بە سەختی بڕیندار دەبێت و لەکۆتایی دا گیانی لە دەست دەدات.
کوژرانی کۆڵبەران یەکێک لە بابەتە هەرە سەرەکیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە، کۆڵبەرانی کورد بۆ دابین کردنی بژێوی ژیان ناچارن روو بکەنە ئەو کارە پڕ زەحمەت و مەترسیە، ەێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەبێ هەبوونی هیچ چەشنە یاسایی نووسراوە، دەیاندەنەبەر تەقە و دەیانکووژن.
نەبوونی دەرفەتی کار، کەش و هەوایی ئەمنیەتی لە کوردستان، دواخستنی بە ئەنقەست و جیاکاری بۆتە هۆکاری دواکەوتنی کوردستان لەبواری ئابووریەوە، کۆماری ئیسلامی هیچ پلان و بەرنامێکی بۆ ئاوەدان کردنەوەی کوردستان نیە و بگرە بە پلانی دارێژراو هەوڵ دەدات دوایی خات. بۆیە خەڵکانی زۆر ناچارن ڕوو بکەنە کاری وەک کۆڵبەری و هتد.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان