مردنی دنیا وەیسی کوشتنی بەئەنقەست یان دەسدرێژی بۆسەر ئەم منداڵە تەمەن ۶ ساڵە بووە

مردنی دنیا وەیسی کوشتنی بەئەنقەست یان دەسدرێژی بۆسەر ئەم منداڵە تەمەن ۶ ساڵە بووە
kmmk:
بەپێی ئەو زانیاریانەی گەیشتوون و ئە هەواڵانەی بڵاو بونەتەوە، دنیا وەیسی تەمەن ۶ساڵ ئەگەری هەیە پاش دەسدرێژی کوژرابێت و تێڕمانی دیواری قوتابخانە تەنیا سەرپۆشێکە بۆ شاردنەوەی ئەم جینایەتە .
پاراستنی پەروەردە وفێرکاری ئێران لەشاری سنە بەتەواوی هێزەوە ئەم شیمانەیەی بەرپەرچ داوەتەوە وسوورە لەسەر ئەوەی کە مردنی دنیا بەهۆی داڕمانی دیواری قوتابخانەوە بووە و پرسێکی دیکە لەئارادا نییە.
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام سەرقاڵی شاردنەوەی ڕووداوی لەم چەشنەن وهەرچەشنە ڕووداوێکی لەم شێوەیە بەرپەرچ دەدەەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە بنەماڵە، کەسانو مامۆستایانی دڵسۆز دەکات، بە چڕوپڕی ناواخنی ئەم مژارە داودۆز بکەن وهۆکاری مردنی ئەم منداڵە کوردە ئاشکرا بکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان