دەسبەسەری مینا ڕاد، شاعیر، چالاکی مافی ژنان و منداڵان دەسبەسەرکرا
KMMK:
ڕۆژی شەممە ۱٤ی ڕەزبەری ئەمساڵ، شاعیری گەنج و چالاکی مەدەنی کورد خەڵکی دوروود سەربە لوڕستان بەناونیشانی ” مــینا ڕاد” لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران ـەوە لەم شارە بانگهێشت و دەسبەسەرکرا.
ناوبراو لە چالاکانی گۆڕەپانی مافی ژنان ومنداڵانیشە.
مینا ڕاد، لەماوەی مانگەکانی ڕابردوو ،بۆ چەنددین جار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات و دامەزراوە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە بانگهێشت ولێپرسینەوەی لەسەرکرا وهەڕەشە وتۆقاندنیشی لێکرابوو.
شیاوی کوتنە که، تائێستە لەشوێن وشێوازی ڕاگیران و هەروەها لەهۆکارەکانی دەسبەسەری ناوبراو ڕاپۆرتێک بڵاو نەکراوەتەوە.
دەسبەسەری وگوشار بۆسەر چالاکانی کورد ڕۆژ لەلەڵ ڕۆژ لەپەرەسەندندایە . لەماوەی مانگەکانی ڕابردوو، دەیان ژنی چالاکی مەدەنی وسیاسی کورد دەسبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
-
دەسبەسەری چالاکێکی کرێکاری کورد لەشاری سنە
-
مردنی دنیا وەیسی کوشتنی بەئەنقەست یان دەسدرێژی بۆسەر ئەم منداڵە تەمەن ۶ ساڵە بووە